ئایا بارانبارین بەردەوام دەبێت؟

کوردستان پێش 3 هەفتە

Alternate Text

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەم شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە هەرێم کردووە، سبەینێش لە چەند ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام بێت.

بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە بارانبارین لە پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک و هەڵەبجە زیاتر دەبێت، هەندێک کات بارانبارینی بەلێزمە و بارانی مامناوەند لەسەر ناوچە جیاجیاکان دەبارێت و لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لاواز دەبێت ".
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ باسی لەوەکردووە:" ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمەباران هەیە لەسەنتەری پارێزگاکاندا لە هەندێک کاتدا، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە سنووریەکان تاوە باران دەبێت لە هەندێک کاتی جیاجیادا، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور بەگشتی ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا