بابەتە سەرەکیەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، توانیویانە لە ماوەی کەمترلە 24 کاتژمێردا بکوژی رووداوەکەی رانیە دەستگیربکەن.
راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، ''دوای ئەوەی شەوی 25 بۆ26\1\2025 لە گەڕەکی شەهیدانی شاری ڕانیە، بەهۆی دروستبوونی
گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند گەنجێکدا کەسێک دەکوژرێت بەناوی ( ژیناڵ ئیبراهیم کەریم
)لەدایکبووی ساڵی 2004 سێ کەسیش بریندار
دەبن.''
ئەوە خراوەتەروو: ''پاش ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەجێ
لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان لەسەر ڕووداوەکە ئەنجامدا و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی
ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 24کاتژمێر بکوژەکەیان
بەناوی ( م ، م ، أ ) دەستگیرکرد لەگوندی (زهنگڵان) لەپشدەر کە لەهەوڵی دەربازبونیدابووە
بۆ ئەودیو سنورەکانی هەرێمی کوردستان''.
ئەمەش هەیە: ''لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (406)لەیاسای
سزادان ڕاگیراوە و دانی بەتاوانەکەیداناوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە''.