ئەمڕۆ عێراق و ئەمەریکا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

وەرزش 18/11/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی تۆپی پێی عێراق و ئەمەریکا لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، هەردوو هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی تۆپی پێی عێراق و ئەمەریکا لە وڵاتی ئیسپانیا لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، لەو یارییەدا یوسف ئیمام، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکات و لە بری ئەو ئالێکساندەر ئۆراها یاری دەکات، کە یاریزانی یانەی گوینز پارک رانگێرسی ئینگلیزییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوایین یاری دۆستانەی هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی ئەمەریکا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی یابان، ئەمەریکییەکان بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆل یارییەکەیان بردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا