کروس و مۆدریج بۆ کۆتا وەرز درێسی مەدرید دەپۆشن

وەرزش 18/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

مۆدریج و کروس دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە، چیرۆکەکەیان لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی پێدەهێنن.
میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە:" ئەم وەرزە کۆتا وەرزی هەریەکە لە یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست لوکا مۆدریجی کرواتی و تۆنی کروسی ئەڵمانی دەبێت لە یانەی ریاڵ مەدرید".
شایەنی باسە هەردوو یاریزانەکە کۆتایی ئەم وەرزە، گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی دێت.
پێشتر تۆنی کروس ئاشکرایکردبوو، ریاڵ مەدرید کۆتا یانەیە کە یاری بۆ بکات و دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە، کاتەکانی بۆ خێزانەکەی تەرخان دەکات، هەرچەندە ساڵی رابردوو گرێبەستەکەی کۆتایی دەهات، بەڵام بڕیاری نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش دا.
لای خۆشییەوە لوکا مۆدریج سەرەڕای بەشداریکردنێکی زۆر کەمی لە یارییەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی، رایگەیاندووە:" ریاڵ مەدرید بۆ من هەموو شتێ دەگەیەنێت، ئەو یانەیە شێوازێکە لە بوون، من لە کرواتیا لەدایکبووم، بەڵام لە مەدرید واهەستدەکەم لە نیشتمانی خۆمم".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا