پارێزگاری سلێمانی لەبارەی پشووی سبەینێوە بڕیاریدا

کوردستان 19/11/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پێشبینییەکان بۆ ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین لە ئەمشەودا، دەسەڵات بە سەرۆکی سەرجەم یەکە کارگێڕییەکان دراوە بەوەی لەئەگەری دروستبوونی لافاو دەوامی سبەینێ بکەن بە پشوو.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە BMC راگەیاند، سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی راسپێدراون بەوەی بە وردی چاودێری دۆخەکە بکەن و لە خزمەتی تەواوی هاوڵاتییان بن.

ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵات بە سەرۆکی سەرجەم یەکە کارگێڕییەکان دراوە کە بە پێی بارودۆخی کەشناسی و هەڵکەوتەی جوگرافییان هەر بڕیارێک بدەن، کە پێویست بکات و لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانی ناوچەکە.

ئەمەش لەکاتێكدایە، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و عێراق بارانبارین دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێت لە درەنگانی شەودا کاریگەرییەکەی بەسەر ناوچەکە زیاتر بێت، لە چەند پارێزگایەکی عێراقیش لە ترسی دروستبوونی لافاو دەوامی سبەینێ کراوە بە پشوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا