لە سلێمانی سبەینێ کرایە پشوو

کوردستان 19/11/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەسەر ڕاوێژ و بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکان؛ سبەینێ لە پارێزگاکە پشووی فەرمیی دەبێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" بەپێی ئەو پێشبینیی و ئاماژانەی لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێمانگەیشتوون؛ ئەگەری بارانی زۆرو بەخوڕ هەیە، هەموو فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیمان ڕاسپاردووە وەک هەمیشە؛ لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن ".

لەبارەی دەوامی سبەی دووشەممە، باسی لەوەکرد:" لەسەر ڕاوێژو بڕیاری  سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکان؛ پشووی فەرمیی دەبێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" دەسەڵاتمان بەخشیوەتە هەموو سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگاکەمان؛ کە لە هەر دۆخێکی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەکەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بەڕاوێژو هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنورەکەیاندا؛ بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بدەن ".

پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات، هاوکار و هەماهەنگی فەرمانگە و تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەکانبن و پابەندی ڕێنماییەکانی شارەوانیی و هاتوچۆو بەرگریی شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەکانیتر بن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا