کۆمیسیۆنی عێراق: هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو جیاواز دەبێت

عێراق 20/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو جیاواز دەبێت لەوانەی رابردوو.

ئەمشەوی دووشەممە، عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی بغداد الیوم-ی رایگەیاند:" کۆمیسیۆن بەردەوامە لە کارەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە وادەی دیاریکراودا و هیچ نیازێک و پاڵنەرێکیش بۆ دواخستنی نییە".

وتیشی:" کۆتایی بە سەرجەم ئامادەکارییە سەرەکییەکان هاتووە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت، ئێستاش رۆژانە ئامادەکارییەکان بەردەوامە بۆ تەواوکردنی رێوشوێنەکان".

عیماد جەمیل رایگەیاند:" ئەم هەڵبژاردنە جیاواز دەبێت لەوانەی رابردوو، بەهۆی ئەوەی رێوشوێنەکان زامنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و پێگەرد دەکەن".

شایەنی باسە، ماوەی دوو هەفتەیە لەناو عێراقدا دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکان بڵاوبووەتەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی سەدڕ بایکۆتی راگەیاند، کاتێکیش محەمەد حەلبوسی لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە، دووبارە دەنگۆکان سەریانهەڵدایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا