١٤ زیندانی لە عێراقەوە گواسترانەوە بۆ ئێران

عێراق 20/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی دادی ئێران رایگەیاند، ١٤ زیندانی ئێرانیان لە عێراقەوە گواستووەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
ئەمڕۆ دووشەممە، عەسکەر جەلالیان، جێگری وەزیری دادی ئێران بە ماڵپەڕی میهری ئێرانی راگەیاند:" دوای واژۆکردنی رێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ئێران و عێراقدا، حەوتەم گروپی زیندانیکراوانی ئێرانی کە ژمارەیان ١٤ کەسە، ئەمڕۆ عێراق دەستبەرداریان بوو و لە رێگەی دەروازەی میهرانەوە گواستراونەتەوە".
وتیشی:" ئەو کەسانە لەسەر تاوانی جیاواز و بە ماوەی زیندانی جیاواز سزادرابوون، ئەمڕۆ گواسترانەوە بۆ ئێران بۆ بەسەرکردنی ماوەی زیندانییەکانیان".
باسی لەوەش کرد:" تا کۆتایی پایز، ژمارەیەک زیندانی دیکەی ئێرانی لە گرتوخانەکانی تورکیا و ئەرمینیاوە دەگەڕێندرێنەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا