ئاژانسە جیهانییەکان: گەورەترین هێرش لە غەززەوە کرایە سەر تەل ئەبیب

جیهان 20/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئاژانسێکی جیهانی رایگەیاند، ئەمشەو گەورەترین هێرش لەسەرەتای جەنگەوە لە غەززەوە کرایە سەر تەل ئەبیب.

ئەمشەوی دووشەممە، ئاژانسی سکای نیوز رایگەیاند، ئەمشەو، لە کەرتی غەززەوە گەورەترین هێرشی مووشەکی کرایە سەر تەل ئەبیب، کە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە هێرشی وەها نەبینراوە.

ئاژانسەکە دەڵێت کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی حەماس، ئەنجامدانی هێرشەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە، لە هەمان کاتیشدا لە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری لێدراوە.

هەروەها، پەیامنێری سکای نیوز رایگەیاندووە کە دوای هێرشکردنە سەر تەل ئەبیب و ناوچەکانی، مووشەکێک لە شاری حولون لە باشووری تەل ئەبیب کەوتووەتەخوار.

لەلایەکی دیکەشەوە، ئاژانسی روسیا تودەی رایگەیاند کە بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر هەموو ناوچەکانی سنووری تەل ئەبیب، لە هێرشێکدا کە گەورەترینە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا