کەشناسی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی رەوشی کەشوهەوا ئاشکرادەکات و پێشبینی بەفر بارینیش دەکات.
ئەمشەوی دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: پێشبینى دەکرێت ئەم شەو نمە باران بۆ بارانى مام ناوەندى بچڕ بچڕ بەردەوام بێت لە سەنتەرى شارەکان و لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات بارانى مام ناوەند ببارێت".
باسی لەوەش کردووە: شەپۆلێکى بەفریش دەبارێت لە ناوچە شاخاویەکان و هەندێک لە قەزا و ناحیە نزیکەکانى ئەو ناوچانە وەکو (ئامێدى و کانى ماسى و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی) پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە".
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا واتە لە ٩ی بەیانی تا ٩ی شەو، زۆرترین باران بارین لە سنووری پارێزگای هەولێر لە مێرگەسۆر بووە، کە ٥٣،٦ ملیمەتر باران باریووە، لە سنووری پارێزگای سلێمانیش لە دەربەند زۆرترین بڕی باران باریووە، کە ٢١،٣ ملیمەتر بووە.