کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ئاشکرا کرا

کوردستان 21/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند:" ئەمڕۆ سێشەممە، کەش بە گشتی سارد و ئاسمانیش نیمچە هەور دەبێت، لە لوتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکانیش کەمێک بەفر دەبارێت و نمە بارانیش لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی چوارشەممە، کەش هاوشێوەی ئەمڕۆ سارد دەبێت و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەشدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هاوکات نزمترتن پلەکانی گەرما بە رێژەی دوو بۆ چوار پلە روو لە نزمبوونەوە دەکەن و بەرزترین پلەکانی گەرماش بە رێژەی دوو بۆ سێ پلە بەرزتر دەبنەوە".
باسی لەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 16
سلێمانی : 15
هەڵەبجە : 16
دهۆک : 14
زاخۆ : 15
کەرکوک : 18
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 4
گەرمیان : 20

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا