وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: چاوەڕوانی نەوتی سپی بەغداین

کوردستان 21/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، لە ئێستادا چاوەڕوانی نەوتی سپی حکومەتی عێراقدایە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" وەزارەتەکەمان لە رێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی لەناو سەنتەری شاری هەولێر کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" وەزارەتەکەمان لە چاوەڕوانی نەوتی سپی حکومەتی عێراقدایە و بۆ ئەم مەبەستەش، چەندین نووسراومان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە، لەگەڵ ئەوەشداکە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەییان دەربڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پشکی هەرێم لە نەوتی سپی نەگەیشتووە".
باسی لەوەشکرد:" ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارتی سامانە سرووشتییەکان لە رێگەی هەوڵەکانی و بە پاڵپشتی تەواوی حکومەت توانیویەتی بە نرخی پاڵپشتیکراو، زیاتر لە ١١٦ ملیۆن و ٢٠٩ هەزار لیتر نەوتی سپی دابین بکات و بەسەر ٥٨١ هەزار خێزاندا دابەشی بکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا