بریندارێکی شەڕەکەی گەڕەکی هوانە گیانی لەدەستدا

کوردستان 21/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا، یەکێک لە بریندارانی شەڕەکەی گەڕەکی هوانە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێری BMC، لە شوێنی رووداوەکەوە لە گەڕەکی هوانەی سنووری سلێمانی رایگەیاند کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەو کەسانەی برینداربوون لە شەڕەکەدا گیانی لەدەستداوە.

شایەتحاڵانی رووداوکە ئاشكرایان کردووە کە سەرەتای کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلێک دەستڕێژی گوللەی لە دوکانێکی گەڕەکەکە کردووە و دواتر کێشەکە گەورەتر بووە، تا ئەوەی تێیدا چەقۆ و دەمانچە بەکارهاتووە.

پێشتریش، سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە BMC راگەیاند کە دوابەدوای ئاگادارکردنەوەیان، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هۆکاری شەڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا