وانەبێژان رایانگەیاند، هاوشانی مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دەچنە بەغدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند:" ئەمڕۆ دوای چوار کاتژمێر کۆبوونەوە، بڕیارماندا بەردەوامی بە خۆپیشاندان بدەین تا ئەو کاتەی داواکارییەکەمان جێبەجێدەکرێت کە بە هەمیشەییکردنە".
وتیشیان:" بڕیارمانداوە هاوشانی مامۆستایانی ناڕازی، دەچینە بەغدا بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی، جەختیش دەکەینەوە کە بایکۆتی ئێمە بەردەوام دەبێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، وا بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی بچنە مەیدانی تەحریر لە بەغدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی.