کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو باران بارین بەڕێژەیەکی زۆر
زیادیکردووە، دەشڵێت " ئەمساڵ زۆرترین رێژەی بارانبارین لە پاریزگای هەولێر تۆمارکراوە
".
بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و
گەیاندن ئاماژەی بەوەکرد:" لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا لە سنووری
پارێزگای هەولێر ١٤٤.٧ ملم باران باریوە، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو لەم کاتەدا تەنها
١١.٥ ملم باران باریوە و جیاوازییەکەی ١٣٣.٢ ملمـە ".
لەبارەی رێژەی بارانبارین لە سنووری
پارێزگای سلێمانیش باسی لەوەکرد:" تاکو ئێستا ٧٩.٤ ملم باران باریوە و ساڵی
رابردوو لە هەمان وادەدا تەنها ٤٣.٢ ملم باران باریبوو، واتە ئەمساڵ تاکو ئێستا
٣٦.٢ ملم زیاتر باریوە ".
کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو:" لە
سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەمساڵ تاکو ئێستا ١٠٠.٦ ملم باران باریوە، لە کاتێکدا
ساڵی رابردوو ٣٢.٦ ملم باران باریبوو ".