پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی زانیاری لە بارەی هەڵمەتێك بۆ رواندنی هەزار نەمام لە جۆری (توو) لە سەر رێگای مەرزی باشماخەوە تا ناو شاری پێنجوێن بڵاودەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەنرداوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەم هەڵمەتە نزیكەی دوو هەزار نەمامی دیكەش درایە هاوڵاتیان بەمەبەستی بەشدارییان لە سەوزكردنی سنوورەكە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو هەڵمەتە بە ئامادەبوون و هەماهەنگی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، لایەنە پەیوەندیدارەكانی قەزای پێنجوێن، رێكخراو و كەسایەتییەكانی سنوورەكە بەڕێوەچوو"