بەڕێوەبەری گشتی
وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند، سەرباری قەیرانی دارایی و بایکۆتکردنی دەوام،
ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەکی گرنگی وەبەرهێنان لە سلێمانی جێبەجێکراون، دەشڵێت "
٢٠٢٤ بۆ سلێمانی دڵخۆشکەر دەبێت.
عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری
گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە BMC راگەیاند، ئەمساڵ سلێمانی گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا هاتووە و لە
سەرجەم سێکتەرەکاندا بەردەوام کار دەکرێت، وەک دروستکردنی یەکتربڕ و پرد و چەندین
پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان.
وتیشی:" لە ٩٨٪
کارەکانی وەبەرهێنان لە ئەمساڵدا رازیم و کاری باشمان کردووە، ساڵی ٢٠٢٤یش دڵخۆشکەر
دەبێت بۆ سلێمانی ".
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی
سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، نەبوونی مووچە و بایکۆتی دەوام کاریگەری زۆری لەسەر
پڕۆژەکان هەبووە، بەڵام کارەکانیان نەوەستاوە و بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی شاری سلێمانی.