بەرهەمهێنەری زنجیرە كارتۆنی The Simpsons كۆچی دواییكرد

هەمەرەنگ 28/01/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە و مانەوەی لەنەخۆشخانە جۆن بووش، دەرهێنەری چەند زنجیرە كارتۆنێكی بەناوبانگی ئەمریكی كۆچی دواییكرد.

 بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری هاڵیوود ریپۆرتر، كێڤن بانرمن، هاوڕێی نزیكی جۆن رایگەیاندوو:" بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی لیمفۆمای خانە بنەڕەتییەكانی مێشكەوە، جۆن بووش، لە تەمەنی 69 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد".

هەروەها، لە ساڵی 2001دا، بوش خەڵاتی باشترین بەرهەمهێنەری زنجیرە كارتۆنی بەدەستهێنا لە پای كارەكانی بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرە كارتۆنی The Simpsons".

جگە لە زنجیرە كارتۆنی سمپسنس، بووش لە زنجیرە ئەنیمەیشنی، گینگ ئۆ زە هێڵا، فامڵی گای، سكوبی دووبی دوو وز ئێكس من و چەند زنجیرە كارتۆنییەكی دیكەدا كاری بەرهەمهێنان و بیرۆكەی جیاوازی پێشكەشكردووە. 

جۆن مایكڵ بووش، لە ٦ی تەمموزی 1954 لە شاری ئەلبێرت لیا لە ویلایەتی مێنیسوتا لەدایك بووە و لە تەمەنی شەش ساڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی ڕوویان لە تۆكیۆ كردووە و لە قوتابخانەی ئەمریكی لە ژاپۆن و دواتر لە قوتابخانەی ئامادەیی چوفو خوێندنی تەواوكردووە.

پاشان، گەڕاوەتەوە بۆ ئەمریكا و چووەتە كۆلێژی ویلایەتی سانفرانسسكۆ و لەوێ پسپۆڕی هونەری شانۆی تەواوكردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا