پاش 22 ساڵ؛ دوو خوشكی دووانە یەكتری دەناسنەوە

هەمەرەنگ 28/01/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لە چیرۆكێكی باوەڕپێنەكراودا، دوو خوشكی دوانە دوای تێپەڕبوونی 22 ساڵ لە جیابوونەوە و فرۆشتنیان لە كاتی منداڵیدا لە رێگا تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆكەوە یەكتریان ناسییەوە. 
چیرۆكەكە لەو كاتەوە دەست پێدەكات كە ئەیمی و ئانۆ لە ساڵی 2002دا، كە لە لە ویلایەتی جۆرجیا لەدایكبوون، لە دایكیان دزراون و لە بازاڕێكی نایاسایی بەخێوكردنی منداڵاندا فرۆشراون كە پێدەچێت پەیوەندی بە تاوانە ڕێكخراوەكانەوە هەبێت، پاش وەرگرتنی وتەی دایكیان و نا ئومێدبوونی ، رایگەیاند كە كچەكان مردوون.

دوای چەند ساڵێك، یەكێك لە دووانەكان بەناوی ئەیمی خڤیتیا، خوشكە تەمەن 12 ساڵەكەی ناسی كاتێك لە ئەڵقەیەكی بەرنامەی بەناوبانگی بەهرەمەندەكانی Georgia‌s Got Talent دەركەوت، سەبارەت بە كچەكەی دیكە كە ناوی ئانو سارتانیا-یە، دوای حەوت ساڵ گومانی ئەوەی هەبوو كە ئەیمی خوشكی خۆی بێت كاتێك هاوڕێیەكی ڤیدیۆ كلیپێكی بۆ ناردووە لە بەرنامەی تیكتۆك و ئەویش تێبینی كردووە كە لەیەكدی دەچن.

لەو كاتەوە ئەو خوشكانە یەكتریان بینیەوە دوای ئەوەی هاوڕێیەكی هاوبەشی فەیسبووك یارمەتیاندا، بۆیان دەركەوت كە جیابوونەتەوە دوای ئەوەی لەلایەن گروپێكی نهێنی بازرگانیكردن بە منداڵانی جۆرجییەوە فرۆشراون، كە لە سەرەتای ساڵانی 1950 تا ساڵی 2005 منداڵانیان فرۆشتووە بۆ بەخێوكردن.

لای خۆیانەوە خێزانی ئەو دوو خوشكە بەخێوكەرە ئاشكرایان كردووە كە توانای منداڵبوونیان نەبووە، كەسێكیش پێشنیاری بەخێوكردنی منداڵێكی لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی كیرتسخێ لە رۆژئاوای جۆرجیایان كردووە و ئەوانیش رایانگەیاندووە كە نازانن ئەم كارە نایاساییە یاخود یاساییە، بەڵام سەرنجام بە پێشنیارەكە رازی بوون.

پاش تێپەڕبوونی ئەو چەند ساڵەش لە دیدارێكدا ئەو دوو خوشكە پێكەوە كۆبوونەوە و بە یەكتر شادبوونەوە و لە ئێستاشدا پەڕەیەكی تایبەتیان دروستكردووە كە لە پێناو كۆكردنەوەی ئەو منداڵە بێسەرپەرشتانەن كە بەهۆی گروپە تاوانكارییەكانەوە هەستاون بە فرۆشتن و بازرگانیكردن بە منداڵانەوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا