دوای هەشت مانگ لە دەستبەسەرکردنی؛ حکومەتی هیندستان کۆترێک ئازاد دەکات

هەمەرەنگ 01/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

پۆلیسی هیندستان ئەو کۆترەی ئازاد کرد کە گومان دەکرا بۆ کاری سیخوڕی لەلایەن چینەوە بەکارهێنرابێت.

ئاژانسی هەواڵی "پرێس ترێست ئۆف ئیندیا" بڵاویکردەوە، لە مانگی ئایاری رابردوو حکومەتی هیندستان لە نزیک بەندەری مۆمبای دەستی بەسەر کۆترێکدا گرت کە کاغەزێکی بچووک بە پێیەکانییەوە لکێنرابوو، نوسینێک هاوشێوەی پیتەکانی بە زمانی چینی لەسەر نوسرابوو ".

ئەو ماڵپەڕە هەواڵییە باسی لەوەشکرد:" پاش هەشت مانگ لە دەستبەسەرکردنی، دەرکەوت ئەو کۆترە لە وڵاتی تایوانەوە هاتووە و پێشبڕکێی پێکراوە و بۆ کاری سیخوڕی بەکارنەهێنراوە، بۆیە لەلایەن پۆلیسی هیندستانەوە ئازادکراوە ".

چەند ساڵێک پێش ئێستا هەر لە هیندستان کۆترێکی دیکە دۆزرایەوە، کە کاغەزێک بە پێیەوە بوو، تێیدا نامەیەکی هەڕەشەئامێزی بۆ سەرۆکوەزیرانی هیندستانی لەسەر نوسرابوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا