سەرباری ئەوەی میوە
پێکهاتەیەکی گرنگی خۆراکییە و زۆربەی جۆرەکانی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان،
لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکیان بڕێکی زۆری شەکریان تێدایە، کە زۆرخواردنیان بۆ هەندێک کەس
زیانی دەبێت.
ئەو میوانەی کەمترین
شەکریان تێدایە بریتین لەمانە:
- کاڵەک:
هەر 100 گرامێک لە کاڵەک نزیکەی 92%ی لە ئاو پێکدێت، 7.6 گرام کاربۆهەیدرات و 6.2 گرامیش شەکر لەخۆدەگرێت.
- کێوی:
هەر کێویەک حەوت گرام
شەکری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامین C.
- فراولە:
هەر دەنگێک لە فراولە تەنها
یەک گرام شەکری تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک پێکهاتەی خۆراکی تێدایە کە پارێزگاری
دەکەن لە توشبوون بە شێرپەنجە.
-پرتەقاڵ:
هەر پرتەقاڵێک 12 گرام شەکری تێدایە و بڕێکی زۆری ئاوی تێدایە،
جیا لە ڤیتامین سی و ریشاڵەکان.
-قۆخ:
هەر قۆخێک نزیکەی 13 گرام شەکر لەخۆدەگرێت، هەروەها
ماددەی دژە ئۆکیسدی تێدایە و رێگری لە تێکچوونی خانەکانی لەش دەکات.
-سێو:
هەر سێوێکی قەبارە
مامناوەند 19 گرام شەکری تێدایە و 89%ی ئاوە.
هاوکات، دیارترین ئەو
میوانەی دەوڵەمەندن بە شەکر بریتین لە خورمان، گێلاس، ترێ، مۆز، هەنجیر و مانگۆ.