بابەتە سەرەکییەکە: زەیتی سنەوبەر چەندین سودی گرنگی بۆ تەندروستی
مرۆڤ هەیە، بەکارهێنای دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانییە کۆنەکان کە بۆ چارەسەرکردن
و پاککردنەوە و کەمکردنەوەی ئازار و زیادکردنی وزە و کەمکردنەوەی فشار بەکاریان
هێناوە.
زانیاری زیاتر: توێژینەوە پزیشکییەکان چەندین سوودی زەیتی سنەوبەریان
خستوەتەروو، کە لە بوارە جیاوازەکاندا بەکارهێنانی گرنگی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ
هەیە.
سوودەکانی زەیتی سروشتی سنەوبەر:
-بۆ پاککردنەوەی ماڵ و پاکردنەوەی هەوا لە بەکتریا بەکاردەهێندرێت.
-زەیتی سنەوبەر کەمبوونەوەی هەوکردنی برین بەکار دەهێندرێت.
-سوودی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی پێشت و حەساسیەت هەیە.
-چارەسەری ئازاری ماسولکەی پێدەکرێت.
-زەیتی سنەوبەر وزە دەبەخشێت و دەروونی مرۆڤ ئارام دەکاتەوە.
-زەیتی سنەوبەر دەتوانێت رێگری لە گەشەی شێرپەنجە بکات.