بابەتە
سەرەکییەکە: ئێسكی زیاده‌ی پاژنه‌ی پێ بریتییه له کۆبۆنه‌وه‌ی مادده‌ی کالسیۆم
(ته‌که‌لوسات ) له ژێر پاژنه‌ی پێ و له ئه‌نجام دا ئێسکێک دروست دەبێت.
زانیاری زیاتر:
توێژینەوە پزیشکییەکان کۆمەڵێک نیشانه و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته
دەخەنەڕوو.
نیشانه‌کانی :
1- ئازارێکی کتوپڕی زۆر له پێ دا ( وه‌ک ئه‌وه‌ی
بزمار یان چه‌قۆیه‌کی تیژی بچێت پێی دا ) به تایبه‌تی کاتێ به‌یانیان هه‌ڵده‌سه‌تیه
سه‌ر پێ .
2- ئازارێکی مام ناوه‌ند له بنی پێ دا به درێژایی
ڕۆژ.
3-ئاوسان و سوور بوونه‌وه و هه‌وکردنی په‌نجه‌کان
و به‌شی پێشه‌وه‌ی پێ.
4- هه‌ست کردن به گه‌رم بوون و سووتانه‌وه له
پاژنه‌ی پێ دا .
5- زۆر به زه‌حمه‌ت نه‌خۆش ده‌توانێت به پێی په‌تی
بڕوات .
6- هه‌ست کردنی به بوونی ئێسکێکی ڕه‌ق له پاژنه‌ی
پێ دا .
7- هه‌ندێكجار هیچ نیشانه‌یه‌کی نیه و نه‌خۆش هه‌ستی
پێ ناکات .
هۆکاره‌کانی
دروست بوونی :
1- بریندار بوونی ماسوولکه و به‌سته‌ر و شانه نه‌رمه‌کانی
ده‌وری قووله پێ.
2- دڕان و بریندار بوونی په‌رده‌ی ده‌وری ئێسقانی
قووله پێ.
3-هۆکاری ته‌مه‌ن : تا ته‌مه‌ن زیاتر بێت پاژنه‌ی
پێ توانای به‌رگری زه‌بر و هه‌وکردن و هه‌ڵمژینی فشاری که‌متر ده‌بێته‌وه .
4-کۆبۆنه‌وه‌ی مادده‌ی کالسیۆم (ته‌که‌لوسات ) له
پاژنه‌ی پێ به تێپه‌ڕ بوونی کات .
شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
1- پشووی ته‌واو بۆ ماوه‌یه‌ک و ڕێگری‌کردن له زه‌بر
به‌رکه‌وتن به بنی پێ .
2-به‌کارهێنانی که‌ماداتی سه‌هۆڵ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی
ئازار و هه‌وکردنی پاژنه‌ی پێ ؛ ده‌رمانی ئازار شکێن.
3- له پێ کردنی پێڵاوی تایبه‌ت .
4- لێدانی ده‌رزی
کورتیک و ستێروێد له پاژنه‌ی پێ .
5- چاره‌سه‌ری سروشتی و وه‌رزشی تایبه‌ت به به‌هێزکردنی
ماسولکه‌کانی پێ .
6- چاره‌سه‌رکردنی هۆکاره‌کانی دروست بوونی ئێسقانی
زیاده‌ی پاژنه‌ی پێ ئه‌گه‌ر بکرێت۰
7- شکاندنی له ڕێگه‌ی ته‌زووی کاره‌بایی بۆ نەهێشتنی
ئازارەکەی ، یاخود ئامێری شۆک وەیڤ( ECSW ) بۆ شکاندنی ،یان
له ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر به ( prolotherapy ) و پلازمای خوێن .
8- نه‌شته‌رگه‌ری
کۆتا رێگایە ژماره‌یه‌کی که‌می نه‌خۆشه‌کان پێویستیان پییەتی.