کۆشکی بەکینگهام: پاشا چارڵز توشی شێرپەنجە بووە

هەمەرەنگ 05/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کۆشکی بەکینگهام رایگەیاند، پاشا چارڵزی سێیەم، پاشای شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی بی بی سی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە کە کۆشکت بەکینگهام جۆری شێرپەنجەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام باسی لەوە کردووە کە لەم دواییانەدا و دوای ئەنجامدانی پشکنینێکی پڕۆستات، توشبوونی پاشا بە نەخۆشییەکە ئاشکرابووە.

هەروەها، کۆشکەکە راشیگەیاندووە کە لە ئەمڕۆوە پاشا دەستیکردووە بە وەرگرتنی چارەسەر و لەبەرامبەر چارەسەرەکانیش هەڵوێستی ئەرێنییە، بەڵام لە ئێستادا و بۆ ماوەیەکی کاتی، لە هەموو جۆرە دەرکەوتن و چالاکییەک دووردەکەوێتەوە.

جێی ئاماژەیە، پاشا چارڵزی سێیەم تەمەنی 75 ساڵە و کەمتر لە 6 مانگە کە تەختی پاشایەتی بۆ ماوەتەوە، ئەویش دوای ئەوەی شازنە ئێلیزابێسی دووەم و دایکی پاشای ئێستا، لە تەمەنی 96 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا