رووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە نزیک تونێلی دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و بەوهۆیەشەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
پشتیوان عابد جێگری بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان بە BMC راگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارهەڵگرێک لە نزیک تونێلی دەربەندیخان کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەوهۆیەوە وەرگەڕا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە شۆفێر و سەرنشینێک بوون، هەروەها تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تەرمی یەکێک لە قوربانییەکان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەربهێندرێت و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمەکەن".
شایەنی باسە چەند رۆژێک پێش ئێستاش، لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و تەنکەرێکدا روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا