"ئەشكەنجەی بامبۆ" لە جەنگی جیهانی دووەمدا چی بوو؟!

هەمەرەنگ 08/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

یەكێك لەو ئەشكەنجانەی كە لە میانەی جەنگی جیهانی دوومدا و لەلایەن ژاپۆنییەكانەوە دژ بە دیلەكان ئەنجامدەدرا بریتی بوو لە "ئەشكەنجەی بامبۆ".

 كۆمەڵێك لە زانایانی بواری فیزیا و زیندەزانی لە چوارچێوەی دەرخستنی ئەو ئەزموونە مێژووی و گێڕانەوانەی لە سەردەمەكانی كۆندا تا ئێستا دەماودەمی كردووە تەنانەت لەنێو كتێب و گێڕانەوە مێژووییەكان بوونیان هەبووە، هەستان بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی "ئەشكەنجەی بامبۆ" لەسەر بوكەڵەیەكی پلاستیكی بە بەكارهێنانی پلاستیك كە توانای بەرگەگرتنەكەی هاوشێوەی پێستی مرۆڤە.

بەپێی گێڕانەوەكان، سەربازە ژاپۆنییەكان هەڵدەستان بە چاندنی بامبۆ لەسەر خاك و بەستنەوە و دانانی دیلەكە لەسەر ئەو شوێنەی تۆوی بامبۆكانیان تێدا چێندراوە، پاش تێپەڕبوونی سێ رۆژی تەواو بامبۆكە لە پشتی دیلەكەوە دەهاتە دەرەوە و لەپاش سێهەمین رۆژ بامبۆكە لە سنگ و سنگی دیلەكەوە دەردەچوو و دەستی بە گەشەی خۆی دەكرد.

زانایان بەهەمان شێوەی ئەم گێرانەوەیە بوكەڵەكەیان لەسەر خاكی بامبۆكە لەنێو خانووی پلاستیكیدا دانراو پاش تێپەڕبوونی سێ رۆژ بامبۆكە تەنها بەشی 1/3 سنگی بوكەڵەكەی بڕی و لە گەشە وەستا.

زانیایان هەستان بەوەی بوكەڵەكە و بامبۆكان بۆ بەردەم خۆر بگوازنەوە و هۆكاری گەشە نەكردنی بامبۆكانیان بۆ خانووە پلاستیكییەكە گێرایەوە، پاش دووبارە ئەنجامدانەوەی تاقیكردنەوەكە و پاش تێپەڕبوونی سێ رۆژ، بامبۆكە بە تەواوەتی لە سنگی بوكەڵەكە هاتە دەرەوە و ئەمەش سەلماندی كە ئەو گێڕانەوەیە بە تەواوەتی راستبووە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا