چۆن تەندروستی چاومان لە سەردەمی دیجیتاڵیدا بپارێزین؟

تەندروستی 11/02/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

پاراستنی چاو بەردەوام کارێکی گرنگ بووە، بەڵام لە، سەردەمی شاشە و دیجیتاڵییەدا ئەو کارە زیاتر لەو کارە گرنگە، چەند خۆراکێکیش هەن کە هاوکاری پاراستنی تەندروستی چاو دەکەن.
بەپێی راپۆرتێک کە لە رۆژنامەی Times of India بڵاوکراوەتەوە، جگە لە گیزەر، چەند خۆراکێکی دیکە هەن کە دەتوانن یارمەتیدەربن لە پاراستنی تەندروستی چاو و باشترکردنی بینین، ئەوانیش بریتین لە :

1- بادەم
بادەم دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری ئۆمیگا3 و ڤیتامین E، ئەم ماددە خۆراکیانەش یارمەتی پاراستی تەندروستی گشتی چاو دەدەن و رێگری لەو تێکچوونانە دەکەن کە بەهۆی تەمەنەوە رووبەڕووی چاوی مرۆڤ دەبنەوە و ئاستی بینین زیاتر دەکەن.

 

 

2- گوێز
بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر لە ترشە چەوری ئۆمیگا3 تیایدا، گوێز بۆ پاراستنی تۆڕی چاو پێویستە، خواردنی ئەو خۆراکە بەشێوەیەکی رێکوپێک هاوکاری پاراستنی بینین و رێگریکردن لەو کێشانەی بینین دەکات کە بەهۆی تەمەنەوە رووبەڕوو دەبنەوە.

3- گازۆ
زینک یەکێکە لە ماددە گرنگەکان بۆ پاراستنی تۆڕی چاو، گازۆش دەوڵەمەندە بەو ماددەیە، بۆیە خواردنی گازۆ بەشێوەیەکی تەندروست، دەتوانێت هاوکاربێت لە باشترکردنی بینین و پارێزگاریکردن لە تێکچوونی رەنگی چاو.

4- کشمیش
بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە دکەئۆکسێنەر و پۆلیفینۆل، خواردنی کشمیش هاوکاری بەرەنگاربوونەوەی فشاری ئۆکسجینی سەر چاو دەدات، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ پاراستنی بینین و باشترکردنی و دوورکەوتنەوە لە تێکچوونی خانەکان.

5- قەیسی وشککراو
قەیسی دەوڵەمەندە بە ماددەی بێتا کارۆتین، خواردنی ئەم خۆراکە یارمەتی لەش دەدات ئەو کانزایە بگۆڕێت بۆ ڤیتامین A، کە ڤیتامینێکی پێویستە بۆ باشترکردنی بینین و رێگریکردن لە تووشبوون بە شەوکوێری.

6- بلوبێری وشککراو
بلوبێری وشککراو ماددەیەکی دژەئۆکسانی بەهێزی تێدایە کە پێی دەوترێت ئەنتۆسیانین، ئەم ماددەیە کاریگەری ئەرێنی لەسەر بینین هەیە، ئەنتۆسیانینەکان دەتوانن رێگری لە تێکچوونی تۆڕی چاو بکەن و  ئاستی بینین باشتر بکەن.

7- خورما
خورما بڕێکی زۆر لە ڤیتامین Aی تێدایە، کە بۆ پاراستنی بینین بە رێژەیەکی باش پێویستە، هاوکات ئەو ڤیتامینە بە یەکێک لە توخمە سەرەکییەکان بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی چاو و رێگریکردن لە وشکبوونەوەی چاو دادەنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا