نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

ئابوری 11/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی نەوت بە جێگری و بەرزی مایەوە و بەرورد بە رۆژانی رابردوو دابەزینی نرخەكەی تۆمار نەكرا.

 بەپێی داتاكانی بازاڕی نەوتی نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ بە 82 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 76 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، پێكدادانی هێزەكانی هاوپەیمانان و نەسڕوڵای یەمەن لەلایەك و جەنگی ئیسڕائیل دژ بە چەكدارانی حەماس لەلایەكی دیكە، نرخی نەوتی بە ناجێگری ماوەتەوە و ورۆژانە گۆڕانكاری بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا