سەرچاوە هەواڵییەکان ناوی کۆنتی بە یانەی بەرشەلۆنەوە
گرێ دەدەن و سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەکەش، ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.
بەشێک لە میدیاکان ئاماژە بەوەدەکەن:" ئەنتۆنیۆ
کۆنتی ئیتاڵی کە لە ئێستادا بێ یانەیە، یەکێکە لەو راهێنەرانەی یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانی چاوی بڕیوەتە تواناکانی و دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی چاڤی".
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆی کەتەلۆنی و
نزیک لە یانەی بەرشەلۆنەوە بڵاویکردەوە:" ئەنتۆنی کۆنتی ئیتاڵی لە لیستی ئەو راهێنەرانەدا
نییە کە بەرشەلۆنە بیرلەوە دەکاتەوە گرێبەستیان لەگەڵدا واژوو بکات".
ئەمەش لەکاتێکدایە چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری ئێستای
بەرشەلۆنە رایگەیاندووە، لە کۆتایی ئەم وەرزە دەست لەکاردەکێشێتەوە و چیدیکە لە
یانە ئیسپانییەکە بەردەوام نابێت.