پەرلەمان ناوی ئەو ئەندامانە بڵاودەکاتەوە کە ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ نەبوون

عێراق 12/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بڵاوبکرێتەوە کە ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ نەبوون، هەروەها بڕی یەک ملیۆن دیناریش لە مووچەکانیان دەبڕدرێت.

فەمانگەی میدیای سەر بە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالەت بڕیاریدا ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بڵاوبکرێتەوە کە ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان نەبوون.

ئەوەشی خستەڕوو، موحسین مەندەلاوی فەرمانگەی دارایی پەرلەمانی راسپارد بەوەی بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەی ئەو ئەندامانە ببڕدرێت کە ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ نەبوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی سێ تەوەر کۆبووەوە، کە یەکێکیان رێگریکردن بوو لە بازرگانیکردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا