تۆنی کروس: رەنگە یاری بۆ ئەڵمانیا بکەمەوە

وەرزش پێش 1 هەفتە

Alternate Text

دوای تێپەڕینی چوار ساڵ بەسەر بڕیاری وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی، تۆنی کروس دەڵێت، رەنگە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.
تۆنی کروسی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" رەنگە بەشداری یۆرۆی 2024 بکەم لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتاییم نەداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پێویستە بە باشی بیر لە دووبارە گەڕانەوە بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەکەم بکەمەوە و دواتر بڕیاری خۆم لەوبارەیەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەنم".
لە ماوەکانی رابردوودا و دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی دەکرد، میدیاکانی ئەڵمانیا باسیان لەوەکرد، راهێنەر و بەرپرسانی ئەڵمانیا هیەوڵی رازیکردنی تۆنی کروس دەدەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکاتەوە.
لەدوای یۆرۆی 2020 کە تیایدا ئەڵمانیا لە قۆناغی 16 و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لەسەر دەستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کارەیە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە، تۆنی کروس وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا