روانگەی سووری: فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گروپە چەکدارەکانی بۆردەمانکرد

جیهان 12/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

روانگەی سووری رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕکەوان کە گومان دەکرێت خاوەندارێتی بۆ ئەمەریکا بگەرێتەوە، بارەگای گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە دێرزور کردە ئامانج.

ئەمشەوی دووشەممە، روانگەکە رایگەیاند، ئەو بارەگایەی کە هێرشکراوەتە سەری لە ناوچەی شەبلی نزیک شاری مەیادین بووە لە سنووری دێرزور، کە لەلایەن گروپی چەکداری ئیمام سادقی نزیک لە سوپای پاسدارانەوە بەکارهێنراوە و شوێنی هەڵگرتنی مووشەک بووە.

هەروەها باسی لەوەش کردووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان شوێنێکی دیکەیان کردووەتە ئامانج کە چۆڵبووە، بەڵام پێشتر لەلایەن ئەندامانی سوپای پاسدارانەوە بۆ مەشقکردن بەکارهێنراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا