ژنێکی تەمەن 38 ساڵی ئوردنی،
لەکاتی گەشتێکی ئاسمانیدا لە ئوردنەوە بۆ بەریتانیا لە ناو فڕۆکە منداڵی بوو.
تۆڕی هەواڵی "BBC" بڵاویکردەوە، پێش ئەوەی
فڕۆکەکە بگاتە بەریتانیا بەناچاری لە فڕۆکەخانەی بریندیزی لە باشووری ئیتاڵیا نیشتەوە،
بۆ ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت، بەڵام پێش نیشتنەوەی هەر لە ناو فڕۆکەکەدا
منداڵی بوو.
ئەوەشی خستەڕوو:" لە
ناو فڕۆکەکەدا پزیشکێک هەبووە و چاودێری منداڵبوونی ژنە دووگیانەکەی کردووە و منداڵەکەش
بە تەندروستییەکی باشەوە لەدایکبوو ".