رۆبینیۆ نۆ ساڵ زیندانی دەکرێت

وەرزش 21/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک لە ساڵی 2013 لە ئیتاڵیا، رۆبینیۆی بەڕازیلی نۆ ساڵ زیندانی دەکرێت.
رۆبسۆن دێ سۆزایە ناسراو بە رۆبینیۆ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەکانی ریاڵ مەدرید، مانچستەر سیتی و ئەیسی میلان ، لەلایەن دادگاوە سزای نۆ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
پێشتر و لە ساڵی 2017 دادگای ئیتاڵیا ئەو سزایەی بەسەر ناوبراودا سەپاندبوو بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک، بەڵام رۆبینیۆ ئەو تۆمەتەی رەتکردەوە و رایگەیاندبوو پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەو ژنە دوولایەنە بووە.
دواتر یاریزانەکە لە بەڕازیل نیشتەجێ بوو و رەتیکردەوە بگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا، حکومەتەکەشی رەتیکردەوە ناوبراو رادەستی ئیتاڵیا بکاتەوە، بەڵام لە دواین بڕیاریدا دادگای بەڕازیل ئاماژەی بەوەکردووە، رۆبینیۆ دەبێت سزاکەی وەربگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا