بەهۆی هێرشەکەی مۆسکۆوە یاری نێوان روسیا و باراگوای دواخرا

وەرزش 23/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

هەردوو یەکێتی تۆپی پێی روسیا و باراگوای بڕیاریاندا یارییە دۆستانەکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت، کە بڕیاربوو رۆژی دووشەممە لە مۆسکۆ بەڕێوەبچێت.

یەکێتی تۆپی پێی روسیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" باسی لەوەکرد:" دواخستنی یارییەکە بەهۆی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر هۆڵەکەی شاری مۆسکۆ بووە و هاندەران دەتوانن پارەی بلیتەکانیان وەربگرنەوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی هەینی چەند چەکدارێک هێرشیانکردەسەر هۆڵێکی بۆنەکان لە شاری مۆسکۆ و دەستڕێژی گولـلەیان لە خەڵک کرد و ئاگریان لە هۆڵەکە بەردا بەهۆیەوە زیاتر لە 115 کەس کوژران و 100 دیکەش بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بە پێی ماڵپەڕی "RT" دوای رووداوەکە هێزە ئەمنێیەکانی مۆسکۆ چەند ئەنجامدەرێکی هێرشەکەیان دەستگیرکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا