ئەلڤێس ئازاد دەکرێت

وەرزش پێش 4 هەفتە

Alternate Text

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دانیاڵ ئەلڤێس دوای بەسەربردنی زیاتر لە ساڵێک لە زیندان ئازاد بکرێت.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕيتانی بڵاویکردەوە:" ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، دانیاڵ ئەلڤێسی بەڕازیلی و یاریزانی پێشووی یانەکانی بەرشەلۆنە، یۆڤانتۆس و پاریس سان جێرمان دوای زیاتر لە ساڵێک مانەوەی لە زیندان، ئازاد دەکرێت".
ئاماژەی بەوەسکرد:" ئازادکردنی یاریزانە تەمەن 40 ساڵەکە دوای ئەوەدێت، بڕی پارەی پێویست کە یەک ملیۆن یۆرۆیە بۆ کەفالەتی ناوبراو دراوە و دادگاش رەزامەندی دەربڕیوە لەبەرامبەر ئەو بڕەپارەیە ناوبراو ئازاد بکات، بەڵام دەبێت هەفتانە بچێتەوە بەردەم دادگا".
روونیشیکردەوە:" تاوەکو ئێستا دیارنییە کە کێ ئامادەبووە ئەو بڕە پارەیە لەپێناو ئازادبوونی دانیاڵ ئەلڤێس بدات لەکاتێکدا خۆشی تووشی مایەپوچبوون بووە".
شایەنی باسە لە ماوەکانی رابردوودا بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی بەرشەلۆنە، دادگای باڵای کەتەلۆنیا سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی چوار ساڵ بەسەر دانیاڵ ئەلڤێسدا سەپاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا