عێراق لە ئۆکرانیای بردەوە

وەرزش 24/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی عێراق یەکەم یاری خۆی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بردەوە و هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی ئۆکرانیای بەزاند.

زانیاری: گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ بەرامبەر و بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک کۆتاییهات، لە سەرەتای گێمی دووەم و لە خولەکی ٥٣ ئۆکرانییەکان گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، زۆری نەخایاند و لە خولەکی ٥٧دا ئەیمەن حسێن لە رێگەی لێدانێکی سزاوە گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ عێراق تۆمارکرد.

زیاتر: دوای چەند خولەکێک عەلی جاسم هاتە ناو یاریگا و گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی بۆ هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی عێراق تۆمارکرد، بەوەش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی شێرەکانی رافیدەین کۆتاییهات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا