بەفەرمی؛ یاریزانێکی عێراقی گرێبەستی لەگەڵ یانەکی ئیتاڵی واژۆ کرد

وەرزش 24/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: یانەی کۆمۆی ئیتاڵی گرێبەستێکی سێ ساڵی لەگەڵ عەلی جاسم، یاریزانی تەمەن20  ساڵی هەڵبژاردەی عێراق واژۆ کرد.

کێ وتی: یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گرێبەستمان لەگەڵ یەکێک لە باشترین یاریزانە بەهرەمەندەکانی ئاسیا واژۆ کردووە، کە ئەویش عەلی جاسم، یاریزانی یانەی کارەبای عێراقییە.

زیاتر: دوێنێ سێشەممە، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پشکنینی تەندروستی بۆ یاریزانەکە کراوە و گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا