ئاوی سلێمانی: هیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییان دروست نەبووە

کوردستان 25/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دوای ئەوەی لە قەزای دوکان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە تانکەرێک رۆنی رەش رژایە ناو دەریاچەی دوکانەوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دڵنیایی دا کە رووداوەکە کاریگەری لەسەر دابەشکردنی ئاو لە شارەکە نابێت.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد:" ئەو کاتەی رووداوەکە روویداوە پڕۆژەی ئاوی سلێمانی کوژابووەوە، بۆیە کێشە بۆ ئاوی سلێمانی درووست نەبووە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" رووداوەکە کاریگەری لەسەر دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییانی سلێمانی نەبووە و لە ئێستادا دابەشکردنی ئاو لە شارەکە بەردەوامە ".

پێشتر، سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان باسی لەوەکردبوو، داوایانکردووە بەردانەوەی ئاو بۆ ناو شاری سلێمانی و دوکان ڕابگیرێت، بۆ ئەوەی ئاوی پیس بە ماڵان نەگات تا ئەوکاتەی کێشەکە چارەسەردەبێت.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا