رۆژانی پشووی جەژن لە هەرێمی کوردستان و عێراق راگەیەندرا

کوردستان 26/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان، لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشووەکان دیاریکران و بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پشووی رۆژانی جەژنی دیاریکرد و رایگەیاند کە لە رۆژی سێشەممە 9ی نیسان دەستپێدەکات و تا رۆژی شەممە 13ی نیسان بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەش کردووە، دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکان لە رۆژی یەکشەممە 14ی نیسانی 2024 دەستپێدەکاتەوە.

هەروەها، بەپێی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەرێمیش بە هەمان شێوە لە ماوەی ئەو رۆژانەدا پشووی جەژنی رەمەزان دەبێت و رۆژی یەکشەممە 14ی نیسان دەست بە دەوام دەکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا