زانیاری نوێ لەبارەی پێکانەکەی کاماڤینگاوە ئاشکرا دەکرێت

وەرزش پێش 4 هەفتە

Alternate Text

کاماڤینگای یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە پێی چەپیدا تووشی پێکان بووە و دەوترێت تەنها هەوکردنێکە.
میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە:" ئێدوارد کاماڤینگای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە پێی چەپیدا تووشی هەوکردن بووە و لە چەند کاتژمێری داهاتووشدا پشکنینی زیاتری بۆ ئەنجامدەدرێت".
هاوکات لای خۆیەوە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی و نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەکرد:" دوای ئەوەی پشکنینی تەواوەتی بۆ ناوبراو ئەنجامدرا، ماوەی دوورکەوتنەوەکەی لە یاریگاکان ئاشرا دەکرێت".
شەوی رابردوو لە میانەی یارییەکی دۆستانەی نێوان فەڕەنسا و چیلی، کاماڤینگا بەهۆی پێکانەوە یارییەکەی بەجێهێشت و لەلایەن راهێنەرەکەیەوە گۆڕانکاری پێکرا.
پێکانی کاماڤینگا ترسی لە دڵی ریاڵ مەدرید دروستکرد، بەوپێیە لە 9ی مانگی داهاتوو لە میانەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رووبەڕووی یانەی مانچستەر سیتی دەبێتەوە و ترس هەیە لەوەی یاریزانەکە نەتوانێت بەشداری بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا