بۆ ئەمڕۆ ، بانکی ناوەندی زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاری بە کاش و حەواڵە خستەبازاڕەکانەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 257 ملیۆن و 597 هەزار و 195 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە 244 ملیۆن و 401 هەزار و 195 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.
هەروەها، لە کۆی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ، تەنها 13 ملیۆن و 190 هەزار دۆلار بە شێوەی کاش بە بازرگانان فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدا، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی 100 دۆلار بریتییە لە 147 هەزار و 200 دیناری عێراقی، کەبەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزیووە.