یانەی بەرشەلۆنە کار
دەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کوبارسی بە مەبەستی هێشتنەوەی ناوبراو بۆ
ماوەیەکی درێژخایەن.
فابریزۆ رۆمانۆی ئیتاڵی
و رۆژنامەنووسی بەناوبانگی بواری گواستنەوەی یاریزانان رایگەیاند:" یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرێبەستێکی نوێی ئامادە کردووە بۆ پاو کوبارسی بەرگریکاری
یانەکە".
بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بەرگریکارەکەی بە یەک ملیار یۆرۆ دیاریکردووە
ئاماژەی بەوەشكرد:"
یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت یاریزانە تەمەن 17 ساڵەکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەگەڵیدا
بمێنێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لە گرێبەستە نوێیەکەیدا، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی
بەرگریکارەکەی بە یەک ملیار یۆرۆ دیاریکردووە".
کوبارسی یەکەم وەرزییەتی
لەگەڵ یانەی یەکەمی بەرشەلۆنە یاری دەکات و ئاستە بەرزەکەی بووەتە جێی سەرنجی
هەمووان، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەش هیوادارن پێش کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە
گرێبەستەکەی ناوبراو نوێبکەنەوە.