كۆنسوڵخانەی چین دەربارەی "شامپۆكەی حەمە ستایل" راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

کوردستان 01/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وتەبێژی كۆنسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر سەبارەت بە بەرهەمێكی شامپۆ بە ناوی  Brimles Herbal-Bubble و بە شامپۆكەی "حەمە ستایل" ناسراوە، روونكردنەوە دەدات.

 كۆنسوڵخانەی چین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئێمە سەرنجمان بەو راپۆرتانە داوە كە لەلایەن هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستانی عێراق بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە بەرهەمێكی شامپۆ بەناوی (Brimles Herbal-Bubble) لێرەدا دەمانەوێت هاوسۆزیی خۆمان بۆ بەكارهێنەرانی ئەو بەرهەمە بگەیەنین".

ئێمە نیگەرانیی خۆمان بەو رووداوە دەردەبڕین و ئامادەین هەماهەنگین

ئاماژەی بەوەشكردووە:"  ئێمە نیگەرانیی خۆمان بەو رووداوە دەردەبڕین و ئامادەین هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەین بە مەبەستی زانینی سەرچاوە و كەناڵی هاوردەكردنی ئەو بەرهەمە و زانیاری سەبارەت بە ئەنجامی پشكنینی كوالێتی".

چین گرنگییەكی زۆر بە كوالێتی و سەلامەتیی كاڵاكانی هەناردەكردنی چین دەدات

ئەوەشیخستەڕوو:" كاڵا چینییەكان لەرووی نرخ و كوالێتییەوە زۆر سەرنجڕاكێشن و هەر بۆیەش لە ریزی پڕفرۆشترین بەرهەمەكانن لە سەرانسەری جیهاندا و هەروەها لەلایەن خەڵكی هەرێمی كوردستانی عێراق زۆر بەناوبانگن، حكومەتی چین گرنگییەكی زۆر بە كوالێتی و سەلامەتیی كاڵاكانی هەناردەكردنی چین دەدات، فەرمانگەكانی رێكخستنی بازاڕ و گومرگ بە توندی بڕگە پەیوەندیدارەكانی یاسای كۆماری میللیی چین سەبارەت بە كوالێتی بەرهەم و یاسای كۆماری میللی چین سەبارەت بە پشكنینی كاڵای هاوردە و هەناردەكردن جێبەجێدەكەن، بەگوێرەی ئەمانە، پشكنین و چاودێریی كوالێتیی كاڵا بەرهەمهێنراوەكانی چین ئەنجام دەدەن و كوالێتیی ئەو كاڵایانە دەپشكنن كە هەناردەی دەرەوەی وڵات دەكرێن".

هەر بەرهەمێكی ساختە و خراپ، كاتێك پشتڕاستكرایەوە، پێویستە بەخێرایی لە بازاڕ دەربكرێت

ئاشكراشیكردووە:" هەر بەرهەمێكی ساختە و خراپ، كاتێك پشتڕاستكرایەوە، پێویستە بەخێرایی لە بازاڕ دەربكرێت و لە رێگای هەوڵە هاوبەشەكانەوە دەتوانرێت بەرژەوەندی و مافی بەكارهێنەر لە پلەی یەكەمدا بپارێزرێت".

ئەمەش لەكاتێكدایە، هاوڵاتییەك لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بەكارهێنانی شامپۆیەكی تایبەت بە رەشكردنەوەی قژ، كە لە چینەوە هاوردەكرابوو، دەموچاوی ئاوسا و زیانی بەركەوت و تیمەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچوونیان بۆ ئەو بەرهەمە بكات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا