لە بەسڕا بارهەڵگرێک خۆی
بە 20 خوێندکاردا کێشا و بەهۆیەوە شەشیان گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت
" شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە ".
وەزارەتی تەندروستی عێراق
رایگەیاند، لە ناوچەی هارسە لە شاری بەسڕە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە 20
خوێندکاردا کێشاوە، بەهۆیەوە تاکو ئێستا شەش خوێندکاریان گیانیان لەدەستداوە و 14 خوێندکاری دیکەش بەهۆی ئەو رووداوەوە برینداربوون.
هاوکات، وەزارەتی ناوخۆی
عێراق باسی لەوەکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە و رێککاری یاسایی
بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لای خۆشییەوە پارێزگاری
بەسڕە بەهۆی ئەو رووداوەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.