لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی بەسڕە پێکدەهێندرێت

عێراق 02/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دوای ئەوەی لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە بەسڕە بووە هۆی گیان لەدەستدانی شەش خوێندکار و برینداربوونی 20ی دیکە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنرێت.

ئەمشەوی سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ رێنماییدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و سەردانیکردنی شوێنی رووداوەکە لە پارێزگای بەسڕە، بەمەبەستی ئاشكراکردنی هۆکارەکانی و گەیشتن بە راستییەکان.

سودانی پەیوەندی بە پارێزگاری بەسڕەوە کردووە

هەروەها، ئەمشەوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی حکومەتی فیدڕاڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ پارێزگاری بەسڕە، پرسە و ماتەمینی خۆی ئاڕاستە کردوون و فەرمانیشیکردووە بە دەستبەجێ دەستکردن بە لێکۆڵینەوەکان بۆ دەرخستنی راستییەکان.

شەش گیان لەدەستدان و 20 برینداری لێکەوتەوە

رووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەی هارسە لە شاری بەسڕە روویدا، کە تێیدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە 20 خوێندکاردا کێشا و بەهۆیەوە شەش خوێندکار گیانیان لەدەستدا و 14 خوێندکاری دیکەش برینداربوون، کە دواتر ماتەمینی گشتی بەهۆیەوە راگەیەندرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا