"لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، سێ هەزار و 875 تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون"

عێراق 03/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق نوێترین ئاماری كار و چالاكییەكانی خۆی بۆ سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ئاشكراكرد. 

 حسێن یوسف تەمیمی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" لە ماوەی چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا لە رێگای تیمەتایبەتەكەمانمانەوە تواندراوە دەست بەسەر 602 كیلۆ و 945 گرام ماددەی هۆشبەردا بگیرێت". 

هەشت تۆن و 904 كیلۆ و 485 گرام لە كارتێكەرە دەروونییەكان دەستیان بەسەرداگیراوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەروەها هەشت تۆن و 904 كیلۆ و 485 گرام لە ماددەی هۆشبەر ئەو ماددە هۆشبەرانە كە تەنها كارتێكەری دەروونین دەستیان بەسەردا گیراوە".

سێ هەزار و 875 بازرگان و بەكارهێنەری ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون

باسی لەوەشكردووە:" سێ هەزار و 875 بازرگان و بەكارهێنەری ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون و سزا بەسەر دوو هەزار و 109 كەس لەو كەسانە دەرچووە كە دەستگیركراون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا