قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت

کوردستان 03/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەوڵەكانی جێنن پلاسخارت بۆ چارەسەری كێشەكان و نزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق بەرز دەنرخێنن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ جێنن پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند:" هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و نزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق بەرز دەنرخێنن و لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەم هەوڵانە كاریگەری هەبووە لەسەر سەقامگیری عێراق و هێوركردنەوەی زۆرێك لە بارگژییە سیاسییەكان".

لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندان لەوادەی خۆیدا

سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی هەرێمیش جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئێمە لەگەڵ ئەوەدایە كە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجدامبدرێت".

هەروەها لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەیاندا، باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆكان بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی هەموو كێشەكان و بە تایبەتیش كێشە داراییەكان كە لەئێستادا هەنگاوی باشی بەخۆیەوە بینیوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا