بافڵ جەلال تاڵەبانی: پابەندین بە دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكەكەمان

کوردستان 16/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی فینلەندا رایگەیاند، پابەندین بە دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكەكەمان.

ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کۆبووەوە و پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان گفتوگۆیان کرد، هەروەها جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و ئاڕاستەكردنی وڵات بەرەو سەقامگیری.

پابەندین بە سەقامگیریی وڵات

لە کۆبوونەوەکەدا،  بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی كۆی هاوكێشەكان روونكردەوە و رایگەیاند، ئێمە پابەندین بە سەقامگیریی وڵات و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەوە بۆ خەڵكەكەمان، هەموو هەوڵەكانیشمان لەپێناو كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكە كە ئاشتی و ئاوەدانی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

 هاوڕابوون هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەشدا هاتووە، لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، هەردوولا هاوڕابوون هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت و ببێتە مایەی ئارامیی سیاسی، بەرەوپێشچوون و بەهێزتركردنی پایەكانی دیموكراسی لە هەرێمەكەمان.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

زینک چییە و سوودەکانی چیین؟

تەندروستی 6 کاتژمێر پێش ئێستا

واده‌ی‌ كاراكردنی‌ زانكۆلاین راگه‌یه‌ندرا

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا