ئەنچیلۆتی: بەشداری مۆندیالی یانەکان ناکەین

وەرزش 10/06/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رەتیکردەوە بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکەن دوای ئەو گۆڕانکارییانەی تیایدا ئەنجامدراوە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند:" نیازمان نییە بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکەین و هاوشێوەی یانەکانی دیکە ئەو پاڵەوانێتییە رەتدەکەینەوە".

نرخی یەک یاری ریاڵ مەدرید 20 ملیۆن یۆرۆیە

ئاماژەی بەوەشکرد:" نرخی یەک یاری ریاڵ مەدرید 20 ملیۆن یۆرۆیە، کەچی یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) دەیەوەێت بۆ تەواوی پاڵەوانێتییەکە ئەو بڕە بداتە یانەکە".

لە ئێستادا فیفا گۆڕانکاری کردووە لە شێوازی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانەکان، بەپێی گۆڕانکارییە نوێیەکان، پاڵەوانێتییەکە پێکدێت لە 12 یانەی ئەوروپی، چوار یانەی ئاسیا، ئەفەریقا، ئەمەریکای باکوور و ناوەڕاست و کاریبی، شەش یانەی ئەمەریکای باشوور و یانەیەکی ئەو وڵاتەش کە میوانداری پاڵەوانێتییەکە دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا